بۆچی نابێت چاره‌سه‌ری فشاری خوێن پشتگوێ بخرێت؟




ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی به‌رزی فشاری خوێنیان هه‌یه‌ زۆر گرنگه‌ ده‌رمانه‌كانیان له‌بیر نه‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر ئه‌یوب پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناو باس له‌وه‌ ده‌كات بۆچی دەبێت گرنگی بە چارەسەرەسەری فشاری خوێن بدەین لەو کەسانەی کە گرفتارن بە بەرزە پاڵەپەستۆی خوێن؟ 

1-  تا رادەیەک رێگری دەکات لە جەڵدەی دەماغ بە رێژەی ٣٥ تا ٤٠٪
2-  رێگری دەکات لە جەڵدەی دڵ بە رێژەی ٢٥٪
3-  رێگری دەکات لە پەکەوتن و لاوازی دڵ بەرێژەی زیاتر ٥٠٪
4-  هەروەها بەڕێژەی جیاواز رێگری دەکات لە پەککەوتنی فەرمانەکانی گورچیلە و پاراستنی تۆڕی چاو.

بۆیە زۆر پێویستە گرنگی بدرێت بە بەکار‌هێنانی دەرمانی دژە پەستانی خوین بەشێوەیەکی رێک وپێک لە ژێر چاودێری پزیشک.



PM:04:12:12/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 1100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌