پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی باله‌ی كچانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئه‌نجام دانی دوو یاری به‌ڕێوه چوو .
له یه‌كه‌م یاری دا و له یارییه‌كی به‌هێزی پڕ ململانێی ماراسنۆی كچانی یانه‌ی ئافرۆده‌یت توانیان به ئه‌نجامی 3-1 سێت له كچانی یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر ببنه‌وه .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری كچانی سلێمانی ڕوبه‌ڕوی كچانی قه‌ره‌قوشی موسڵ بونه‌وه و یه‌ك لایه‌نه كچانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی سلێمانی به 3 سێتی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش كچانی ئافرۆده‌یت بوونه خاوه‌ن یه‌كه‌م بردنه‌وه له یه‌كه‌م یاریاندا و هه‌رچی سلێمانی بوو به 2 سه‌ركه‌وتن یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی