پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتووی كوردستان و عێراق ، تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێی دۆستانه‌ی یانه‌ی خورماڵ ده‌كات .
پاڵه‌وانێتییه‌كه یانه‌ی خورماڵ بۆ پێنج یانه‌ی سنوری شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی كردۆته‌وه و له شاری سلێمانی ته‌نیا یانه‌ی پیشمه‌رگه به‌شداره ، سه‌باره‌ت به به‌شداری تیمه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕگه‌یاند كه تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری به‌رده‌وامی هه‌یه و به گرنگی ده‌زانێت به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه دۆستانه‌كان بكات ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد كه له ئاستی پێشكه‌توانی كوڕان و كچان و ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان و فێرگه‌كه‌یان به‌شداری ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئاستی فێرگه ده‌یانه‌وێت باشترینه‌كان دیاری بكه‌ن تا بۆ داهاتووی پاڵه‌وانێتیه‌كان زیاتر ئاماده‌یان بكه‌ن .
دواجار مورادی ووتیی له دوو هه‌فته‌ی ئاینده یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و پاڵه‌وانێتییه دۆستانه‌یه ڕێك ده‌خاته‌وه و یانه‌كان بانگێشتی به‌شداری ده‌كه‌ین .