پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی گه‌شتێكی دوور و درێژ و گۆڕینی فرۆِكه‌كه‌یان ، دواجار شاندی هه‌ڵبژارده‌ی مواتای عێراق گه‌یشتنه شاری كوالالامپۆری پایته‌ختی ولاَتی مالیزیا .
ئه‌مه‌و دوایی گه‌یشتنی شانده 20 كه‌سییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه له نێو هۆڵی به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتی مواتای جیهان یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆیان ئه‌نجام دا ، هه‌روه‌ك به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیمی مواتای یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان گه‌شتێكی دوور و درێژیان ئه‌نجام داوه و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدادی نێو ده‌وڵه‌تی یه‌وه گه‌شتی ولاَتی هندستانیان كردووه و پاشان گه‌شتی ولاَتی مالیزیایان كردووه ، هه‌روه‌ك به‌رهه‌م ئاماژه‌ی پێكرد كه یارییه‌كان له ڕۆژی جوار شه‌ممه 10 ی ئابی 2022 تا 20ی ئاب به‌رده‌وامی ده‌بێت و هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی زۆر باش ده‌ده‌ن له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا .
جێگه‌ی باسه كاربین كاروانی یاریزانی بێچوه شێری یانه‌ی پیشمه‌رگه یه‌كێكه له یاریزانه دیاره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه له كێشی 60 كغم یاری ده‌كات .