گرێبه‌ستێكی‌ ئاڵوگۆڕكاری‌ گه‌وره‌ له‌ نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ و پاریس و مان سیتی‌ به‌ڕێوه‌یه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕۆژنامه‌نوسێكی‌ باوه‌رپێكراو پێشبینی‌ گرێبه‌ستێكی‌ ئالوگۆڕكاری‌ گه‌وره‌ ده‌كات له‌ نێوان هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و پاریس سانجێرمان و مانچسته‌ر سیتیدا.

جێرارد ڕۆمێرۆی‌ ڕۆژنامه‌نوسی‌ باوه‌ڕپێكراو ئاشكرای‌ كردووه‌ قورسە بەلامەوە پێشبینی بکەم بێرناردۆ سیلڤا پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە بکات و لە هەمان کاتدا فرینکی دی یۆنگ بەردەوام بێت.

ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ ده‌شڵێت: ڕەنگە جموجۆڵێکی سیانی لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنە، مانسیتی و پاریس سان جێرماندا ڕووبدات، بێرناردۆ سیلڤا بۆ به‌رشه‌،  فرینکی دی یۆنگ بۆ پاریس سان جێرمان و مارکۆ ڤێراتی بۆ مانچستەر سیتی، دوای ئەوەی بۆم دەرکەوت ڤێراتی کێشەی لەگەڵ کریستۆف گالیتیێی ڕاهێنەری پاریس هەیە، گەیشتمە ئەو بۆچوونەی بابەتەکە مەحاڵ نییە.



PM:02:59:10/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌