پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژنامه‌نوسێكی باوه‌رپێكراو پێشبینی گرێبه‌ستێكی ئالوگۆڕكاری گه‌وره ده‌كات له نێوان هه‌ریه‌كه له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و پاریس سانجێرمان و مانچسته‌ر سیتیدا.
جێرارد ڕۆمێرۆی ڕۆژنامه‌نوسی باوه‌ڕپێكراو ئاشكرای كردووه قورسە بەلامەوە پێشبینی بکەم بێرناردۆ سیلڤا پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە بکات و لە هەمان کاتدا فرینکی دی یۆنگ بەردەوام بێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه ده‌شڵێت: ڕەنگە جموجۆڵێکی سیانی لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنە، مانسیتی و پاریس سان جێرماندا ڕووبدات، بێرناردۆ سیلڤا بۆ به‌رشه، فرینکی دی یۆنگ بۆ پاریس سان جێرمان و مارکۆ ڤێراتی بۆ مانچستەر سیتی، دوای ئەوەی بۆم دەرکەوت ڤێراتی کێشەی لەگەڵ کریستۆف گالیتیێی ڕاهێنەری پاریس هەیە، گەیشتمە ئەو بۆچوونەی بابەتەکە مەحاڵ نییە.