یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق کرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

بەمەبەستی زیاتر پاڵپشتی یاریزانان و گەیشتنیان بەریزی هەڵبژاردەی عێراق لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیەکەوە پێشوازی لەیاریزانانی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووان و فوتساڵی عێراق کرا.

بەئامادەبوونی هەریەک لەسەرۆک و جێگرو ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی پێشوازییان لەیاریزانانی هەردوو هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووان و فوتساڵی عێراق کران کە بانگێشتی هەڵبژاردەکە کراون.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی یەکێتیەکە بۆ یاریزانانی بانگێشتکراو سەرجەم یاریزانانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دووپات دەکەنەوە کە هەموو کات هاوکارییان دەکەن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لەریزەکانی هەڵبژاردەی عێراق.

ئەوەشیان دووپات کردەوە دەبێت لەهەمان کاتدا دەبێت یاریزانانیش لەجێگەی ئەو متمانەیەدابن کە پێیان دراو دەبێت ئاگاداری ئاست و توانای جەستەیی و ناوی سلێمانی بن لەناوەوەو دەرەوەی ووڵات.

لەلای خۆیانەوە یاریزانانی هەڵبژاردە جیاوازەکانی عێراق سوپاسی تایبەتی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانیان کرد کە بەردەوام پاڵپشتی یانەکان و یاریزانان دەکەن کە بگەنە ریزی هەڵبژاردەی عێراق.

جێی باسە" لەیاری فوتساڵدا دوای تاقیکردنەوەی یاریزانان شەش یاریزان گەیشتونەتە ریزی هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق، لەهەمان کاتیشدا دوو یاریزان کە هەریەک لە باوان ستار و سامی کەریم  گەیشتوونەتە ریزی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق.

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی


PM:10:30:09/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 1200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌