پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی مواتای جیهان كه بڕیاره یارییه‌كانی له كوالالامپۆری پایته‌ختی ولاَتی مالیزیا به‌ڕێوه بچێت ، شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدادی نێو ده‌وڵه‌تی یه‌وه به‌ره‌و ئه‌و ولاَته به‌ڕێكه‌وت .
به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی مواتای عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یه‌كێتی مواتای عێراق به شێوه‌یه‌كی زۆر باش و چڕ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه جیهانییه كردووه و شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێك دێت له 20 كه‌س كه به یه‌كێك له شانده به‌هێزه‌كان داده‌نرێت .
هه‌روه‌ك به‌رهه‌م ئاماژه‌ی پێكرد كه له نێو ئه‌و پێكهاته به‌هێزه‌دا به‌نده وه‌ك ڕاهێنه‌ر و كاربین كاروان وه‌ك یاریزانی ئاستی بێچوه شێران به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كه‌ین و ئاماده‌كاری باشمان كردووه تا بتوانین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنین ، ئه‌مه‌و ناوبراو ووتی یارییه‌كان له به‌رواری 10 ی مانگی ئاب ده‌ست پێده‌كات و له به‌رواری 20 ی هه‌مان مانگ كۆتایی دێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجام ده‌كه‌ین له نێو ئه‌و پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌دا .