نوێترین لێدوانی‌ سكالۆنی‌ له‌ باره‌ی‌ بردنه‌وه‌ی‌ مۆندیاله‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لیۆنێل سكالۆنی‌ ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین ده‌ڵێت ناتوانین بڵێین مۆندیال ده‌به‌ینه‌وه‌ ، به‌ڵام ئاماده‌ین بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ هه‌موو تیپه‌كان.

له‌ نوێترین لێدوانیدا سه‌باره‌ت به‌ مۆندیال سكالۆنی‌ وتی‌: ئەگەر بڵێین مۆندیال دەبەینەوە، درۆیە بۆ هاندەران، چونکە تیپی گەورە هەن، بەڵام ئێمە ئامادەین ڕووبەڕووی هەمووان ببینەوە.

سكالۆنی‌ ده‌شڵێت: پێویستە هەموو ئەرجەنتینیەکان بزانن کە ئەم تیپە تا دوا دڵۆپی ئارەقەی شەڕ دەکات و نوێنەرایەتیان دەکات، نازانم ئەنجامەکانمان لە مۆندیالدا چی دەبێت، بەڵام ئەوەی من دەیزانم ئەوەیە کە ئێمە تا کۆتا دڵۆپی ئارەقە شەڕ دەکەین .



PM:03:09:09/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌