پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئیبراهیم دڵشاد حسێن ناسراو به ( ئیبۆ ) یاریزانه لاوه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێنج وه‌رز گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێكرده‌وه .
ئه‌و یاریزانه لاوه له دایك بووی ساڵی 2003 ی شاری كه‌ركوكه و ماوه‌ی دوو وه‌رزه به به‌رگی یانه‌ی پێشمه‌رگه له تیمه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێشكه‌وتوان یاری ده‌كات و بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه متمانه‌ی بۆ پێنج وه‌رز پێبه‌خشییه‌وه .
ئیبراهیم دڵشاد له پێگه‌ی چوار یاری ده‌كات و له دوایی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه خۆی به خۆشحاڵ ئه‌زانێت ماوه‌ی دوو وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه یاری ده‌كات و سوپاسی د ، عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و د ، سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری كرد كه هاوكاری ته‌واوی ده‌كه‌ن و پاڵپشتن بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌م وه‌رزه جیاواز ئاماده‌كاری ده‌كات و به پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه ده‌چێته‌وه نێو كێبڕكێكانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .