پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پیێشمه‌رگه خاوه‌ن مێژووه پڕ سه‌روه‌رییه‌كان ، بناغه‌ی یارییه‌كه له یانه‌كه‌یان به‌هێزتر ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت یاریزانی نوێ له پاڵه‌وانێتییه‌كان بناسێنن .
فێرگه‌ی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه خاوه‌ن چه‌ندین یاریزانی به‌هێزه له ئێستادا به‌رده‌وامه له مه‌شق و ئاماده‌كاری و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجام دانی خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتوون تا ئاستی یاریزانه‌كانیان پیشانی گۆڕه‌پانی یارییه‌كه و هانده‌ران بده‌ن .
هه‌ردی ئه‌حمه‌د و به‌ڵێن حه‌یده‌ر كه سه‌رپه‌شتی مه‌شقه‌كانی فێرگه‌ی كوڕان و كچان ده‌كه‌ن بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت دوان و وتیان ، ئێمه نه‌وه له دوای نه‌وه دێنینه نێو گۆڕه‌پانی یارییه‌كه و ده‌مانه‌وێت تیمی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ داهاتوو له‌و ئاسته به‌رزه‌ی بمێنێته‌وه كه هه‌یبووه و خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕ ئه‌نجامه ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌یان پێدا كه یانه‌كه‌یان پاڵپشتی ته‌واویان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش بۆته هانده‌رێك تا ئه‌مان زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن و هه‌وڵی دروست بوونی چه‌ندان یاریزان بده‌ن بۆ داهاتوویه‌كی نزیك .