پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و م . شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێر و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و د ، سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه و د ، عه‌لی ته‌ها ، كابتنی تیمه‌كه گرێبه‌ستی هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( عه‌لی ته‌ها غه‌فور ، دیاری ئه‌سعه‌د تۆفیق ، رابه‌ر محمد عه‌لی ، عه‌بدولاَ سیروان جومعه ، هاومه‌ند فه‌تاح حه‌مید ، ڕێبه‌ر بابه ڕه‌سول تاهیر ، هیوا حسین عه‌لی ، سیراج عه‌لی موسلم ، محه‌مه‌د مه‌حمود وه‌هاب ، سه‌ركه‌ش جه‌بار حه‌بیب ، هه‌ڵۆ سه‌باح سلیمان ، ئه‌ژده‌ر محه‌مه‌د ) . سه‌لاَح كانه‌بی - ڕاهێنه‌ر ، نه‌هرۆ عه‌دنان - یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر ، ئه‌مه‌و له‌و دیداره‌دا و پاش ئه‌نجام دانی گرێبه‌سته‌كان به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له تیمه‌كه و ئه‌نجام دانه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان ، پێی ڕاگه‌یاندن كه ئه‌م وه‌رزه جیاوازه و كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاو هاتونه‌ته نێو پێكهاته‌كه كه ده‌بێت دڵسۆزانه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتان هه‌وڵه‌كان چڕبكه‌نه‌وه بۆ ده‌ست خستنی ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كان ، هه‌روه‌ك به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی پێكرد كه تیپی باله گرنگی زۆری هه‌یه له یانه‌كه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌تان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی یارییه‌كانتان لێده‌كات و هیواداریشین له‌م وه‌رزه هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵپشت به‌و جه‌ماوه‌ره خۆشه‌ویسته پڕبێته‌وه له جۆش و خرۆشی پاڵپشتییه‌كان و به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان لای ئێوه‌وه ببێته دیاری بۆ ئه‌وان و شاری سلێمانی .