پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی زیاتر له 20 یاریزان و له ژێر سه‌رپه‌رشتی د . عه‌لی ته‌ها تیمی دووه‌می باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دیاری كرا .
د ، عه‌لی ته‌ها كه سه‌رپه‌رشتی تاقیكرنه‌وه‌كانی ده‌كرد تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه یانه‌ی پێشمه‌رگه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات یاریزانی به‌هێز و به ئه‌زموون له نێو پێكهاته‌كانی دیاری بكات و له‌و نێوه‌نده‌شدا به گرنگمان زانی یاریزانانی نێو خۆی كه بۆ یانه‌كانی دیكه یاریان كردووه دیاری بكه‌ین و تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام بده‌ین و له خوله‌كانی عێراق ده‌ربكه‌ون .
هه‌روه‌ك د ، عه‌لی ئاماژه‌ی پێكرد كه خۆشبه‌ختانه كۆمه‌ڵێك گه‌نجی به توانا به‌شداریان له‌و تاقیكردنه‌وانه كردوو چه‌ندین یاریزانی به ئه‌زموونمان لێدیاری كردن تا له داهاتوویه‌كی نزیك ببنه یاریزانی تیمی یه‌كه‌می یانه‌كه‌مان و وه له هه‌مان كات تیمی دووه‌م ( زڵ ) ده‌ست به یه‌كه مه‌شقییه‌كان ده‌كه‌ن و ڕاهێنانی زیاتریان پێده‌كرێت .
جێگه‌ی باسه تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شداری له چالاییه‌كانی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان و عێراق ده‌كات و خاوه‌ن دوو نازناوی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراقه و به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كانی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌ب كردووه .