‌كه‌ی‌ دڵه‌ كزێ پێویستی به‌ سه‌ردانی پزیشك هه‌یه‌؟


ته‌ندروستی‌ - 

هەندێک کەس ئەتوانین حاڵەتی دڵەکزێ یان گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە چارەسەر بکەن بە بێ پزیشک بە گۆڕینی خواردن یان بەکارهێنانی دەرمانی دژەترشەڵۆک، بەلام لەم کاتانەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت، كه‌ دکتۆر هیوا پزیشکی ڕاوێژکاری وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر ‏ له‌م بابه‌ته‌دا باسیكردوه‌.

1-ئەگەر نیشانەکان زۆر توند بوو یان ماوەیەکی زۆری خایاند نیشانەکان
2-ئەگەر نەتتوانی خۆت کۆنتڕۆڵی نیشانەکان بکەیت 
3-ئەگەر نیشانەت هەبوو چەند ساڵێک

 لەم حاڵەتانەی خوارەوەشدا ئەبێت یەکسەر سەردانی پزیشک بکەیت
1-ئەگەر ناڕەحەتی هەبوو لە قوتدانی خواردن و ئاودا 
2-ئازاری سنگت هەبوو
3-کاتێک نانت خوارد، توشی کۆکە ئەبیت
4-ڕشانەوە هەبێت و خوێنی لەگەڵ بێت، یاخود ڕەنگی پیسایی سور بێت یاخود ڕەش یاخود ڕەنگی تار هەبێت 


PM:03:25:08/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 1804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌