پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌نچیلۆتی و سیمۆنی كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ی ئیكه‌ر براڤۆی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی ده‌كه‌ن.
ڕامۆن ئەلڤارێزی ڕۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگ ده‌ڵێت ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید ئۆفەریان بۆ گواستنەوەی ئیکەر براڤۆی هێرشبەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن پێشکەش کردووە.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه ده‌شڵێت براڤۆ 17 ساڵە و دەتوانێت لە پێگەکانی هێرشبەری سەرەڕم و باڵی ڕاست یاری بکات، لە 14 یاریدا حەوت گۆڵ و سێ ئەسیستی بۆ تیپی لاوانی لیڤەرکوزن تۆمارکردووە ، له فێرگه‌ی لاماسایی تایبه‌ت به به‌رشه‌لۆنه‌وه ده‌ستی به یاری كردووه.