پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ئۆڵۆمپیادی شه‌تڕه‌نجی جیهان كه له ئێستادا و له ولاَتی هندستان یارییه‌كانی به‌ڕێوه ده‌چێت ، هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌كانی عێراق پاڵپشت به هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ( زۆزگ سه‌لاَح و ئاكار عه‌لی ) دوایی یارییه‌كی به‌هێز و پڕ ململانێ توانیان به كۆكردنه‌وه‌ی 3،5 خاڵ له‌به‌رامبه‌ر نیو خاڵ له هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ ببه‌نه‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق درێژه‌ی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی دا‌و سێهه‌م یاری له‌و ئۆڵۆمپیاده جیهانییه برده‌وه .