پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ دروست كردنه‌وه‌ی تیپێكی تۆكمه ، به مه‌به‌ستی به‌شداری له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و گرێبه‌ستی ساڵح موتڵه‌گ ساڵحی واژۆ كرد .
ئه‌و یاریزانه به‌ر له سێ وه‌رز یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بووه و یه‌كێكه له هێرش به‌ره دیاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق و له وه‌رزی ڕابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی سامه‌را به گۆڵكاری خوله‌كه دیاری كرا ، ساڵح له دایك بووی ساڵی 1996 و له شاری كه‌ركوك چاوی به ژیان هه‌ڵهێناوه و هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵی یه‌وه خولیایی تۆپی پێی هه‌بووه و به ده‌ركه‌وتنی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی یاری بۆ یانه‌كانی ( سۆلاڤ، شێروانە، پێشمەرگەی سلێمانی بەر لە سێ وەرز، سەیدسادق ، سامەڕا و زاخۆ ) كردووه .
گرێبه‌ستی یاریزانه هێرشبه‌ره نوێكه‌ی پێشمه‌رگه له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌نجام دراو هه‌روه‌ك له وته‌یه‌كدا جێگری سه‌رۆكی یانه هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئه‌و یاریزانه‌ش خۆشحاڵی خۆی نیشان دا كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی پیشمه‌رگه یاری ده‌كات و به‌ڵێنی دا كه هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق