پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی مواتای تایبه‌ت به یه‌كێتی مواتای عێراق له شاری به‌غداد كه‌مپی ئاماده‌كاری یاریزانانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق به‌رده‌وامه .
كه‌مپه‌كه ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێت بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی جیهان كه یارییه‌كانی له ولاَتی مالیزیا به‌ڕێوه ده‌چێت ، به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی مواتای یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، كاربین كاروان یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتوی یانه‌كه‌مان له مه‌شقه‌كانی به‌رده‌وامه و منیش وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌و مه‌شقانه به‌رده‌وامم به یاریزانه‌كان كه به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كه‌ن .
هه‌روك به‌رهه‌م ئاماژه‌ی پێدا كه له به‌رواری 8 ی ته‌مووز له ولاَتی مالیزیا به‌شداری له پاڵه‌وانێتی جیهان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه‌دا ، توانای یاریزانه پێشمه‌رگه‌كه به‌ده‌ربخه‌ین و میدالیا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین .