پێشمهرگه سپۆرت -
یانهی پێشمهرگهی سلێمانی به شێوهیهكی چڕ ئامادهكاری دهكات بۆ گهیشتن به ڕیزی نایابی یانهكانی عێراق و لهم وهرزه ڕاهێنهرێكی به ئهزمونی كرده ڕاهێنهری یهكهمی تیپهكهی تا بگاته خولی نایابی عێراق .
ڕاگهیاندنی یانهی وهرزشی پێشمهرگه بیۆگرافی ڕاهێنەری نوێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی به خوێنهرانی دهناسێنێت .
کاپتن قوسەی هاشم ساڵح
لەدایک بووی ١٩٧٦ی شاری بەغدایە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە پەروەردەی وەرزش
🔹وە لە ئاستی ڕاهێنەرایەتیدا خاوەنی بڕوانامەکانی:
بڕوانامەی ڕاهێنانی B ئاسیایی لە ساڵی ٢٠١٢
بڕوانامەی ڕاهێنانی A ئاسیایی لە ساڵی ٢٠١٥
🔹 ئەو یانانەی کە یاری بۆ کردووە:
یاریزانی تازەپێگەیشتوان و لاوان و پێشکەوتووانی یانەی نەوت بووە دواتر لە هەریەک لە یانەکانی ( کەرخ ، شورتە، تەڵەبە، هەولێر، قوەجەویە، و هەروەها وەک پیشەگەر لە یانەکانی رفاع غربی بەحرێنی و جزیرەی ئەردەنی یاریکردووە، کە لەگەڵ ئەم یانانە ئەنجامی بەرچاوی بەدەستهێن
*پلەی یەکەمی خولی عێراقی لەگەل یانەی شورتە
*پلەی سێیەم لەگەڵ یانەی تەلەبە لە گەیشتن بە خولی ئاسیایی و هەروەها پلەی دووەم و سیێەمی خولی عێراقی و پلەی دووەم و پلەی یەکەمی جامی عێراق لەگەڵ یانەی تەڵەبە بەدەستهێناوە
🔹 هەڵبژاردەی نیشتیمانی:
لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراق بووە بۆ تیپەکانی لاوان ١٩٩٤ کە بەشداریان کردووە لە کۆتایەکانی ئاسیا و پلەی چوارەمیان بەدەستهێناوە
* لەگەڵ هەڵبژارەدەی نیشتیمانی لە ساڵانی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥ بەردەوام بووە پاڵەوانیەتی غەرب ئاسیایان لە سوریا بەدەستهێناوە لە ساڵی ٢٠٠٢
*پلەی چوارەمی پاڵەوانیەتی غرب ئاسیایان لە ئێران بەدەستهێناوە لە ساڵی ٢٠٠٤
*نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراقی کردووە لە پالاوتنی ئاسیا لە مالیزیا و بەحرێن و پاڵاوتنی جامی جیهانی
*پلەی دووەمی پاڵەوانیەتی بەحرێنی نێودەوڵەتی و پاڵەوانیەتی LG لە ئێران بەدەستهێناوە.
🔹 ئەویانانەی کە وەک ڕاهینەر و یاریدەدەری ڕاهێنەر کاری تیاکردووە:
* ڕاهێنەری تیپی سێبەری قوەجەویە بووە لە ٢٠١٢
* سەرپەرشتیار هونەری یانەی تەڵەبە بووە لە ٢٠١٣
* یاریدەدەری ڕاهێنەر بووە لە تیپی یەکەمی یانەی تەڵەبە لە وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤
* یاریدەدەری ڕاهێنەر بووە لە یانەی کارەبا لە ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٥/ ٢٠١٦ تا٢٠٢٠ وە پلەی دووەمی جامی عێراقیان بەدەستهێناوە
* یاریدەدەری ڕاهێنەر بووە لە هەڵبژاردەی لاوانی عێراق ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ لە پاڵاوتنی ئاسیا لە تاجیکستان و کۆتایەکان لە بەحرێن
* ماوەیەک لە یانەی سەناعات کارەبایی بووە، دواتریش وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر لە وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی کەربەلا توانیان بگەنە ڕیزی یانە نایابەکانی عێراق و کرا بە ڕاهێنەری یەکەمی تیپەکە بەڵام بەردەوام نەبوو لەگەڵیان و لەوەرزی نوێدا سەرکردایەتی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەکات بۆ گەیشتن بە ڕیزی یانە نایابەکانی عێراق.