پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك هه‌ریه‌ك له ، فیكره‌ت خه‌سره‌و ڕه‌شبد ، سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان و هۆشیار عه‌بدولڕه‌حمان ، سكرتێری یه‌كێتییه‌كه ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له پۆستی سه‌رۆك و سكرتێری یه‌كێتییه‌كه ڕاگه‌یاند .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی پێشمه‌رگه سپۆرت فیكره‌ت خه‌سرۆ سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه نوسراویان پێشكه‌ش به نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی له شاری سلێمانی كردووه و هیواشی خواست ئه‌و داواكاریه‌یان په‌سه‌ند بكرێت و كه‌سانێكی دیكه ئه‌و پۆسته له ئه‌ستۆ بگرن و هه‌روه‌ك هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن .