پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 1 ی ئابی 2022 به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆكی یانه و هه‌ردوو خاتوون كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له ئیسماعیل محه‌مه‌د شه‌ریف جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆكسێنی كوردستان و دلێر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆكسێنی سلێمانی و بڵند مه‌حمودی ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م یاریزانه كچه پاڵه‌وانه‌كان كه توانیان نازناوی پاڵه‌وانێتی كچانی یانه‌كانی عێراق به‌ده‌ست بهێنن .
له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه ، وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له كچه پاڵه‌وانه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وان موڵكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ن و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ش كاردانه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی عێراقی و ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌بووه هه‌ربۆیه بۆته جێگه‌ی دڵخۆشی هه‌مووان له یانه‌ی پێشمه‌رگه ، هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی یانه ئاماژه‌ی پێدا كه خزمه‌تی ئه‌م تیمه ده‌كه‌ن و جیاوازی ناكه‌ن له‌گه‌ڵیان و وه‌ك تیمێكی سه‌ره‌كی یانه ده‌یان بینن .
پاشان هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆكسێنی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆكسێنی سلێمانی و ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی به‌ڕێز حاكم مه‌حمودی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان كرد كه ته‌واوی هاوكاری كردوون و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه كه بۆ ناوی پێشمه‌رگه هه‌میشه له گۆڕه‌پانی یارییه‌كه به گه‌شاوه‌ی بیان هێڵنه‌وه .
دواتر به پێشكه‌ش كردنی جامی یه‌كه‌می له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆكسێنی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆكسێنی سلێمانی ئه‌و میواندارییه پیرۆز كرا‌و هه‌روه‌ك خه‌لاَتی دارایی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشكه‌ش به ستافی مه‌شقی و كیژه یاریزانانی یانه كرا .