عوسمان هه‌مووانی‌ سه‌رسام كردووه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

عوسمان دێمبلی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ هێڵی‌ پێشه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌مووانی‌ سه‌رسام كردووه‌ و پێچه‌وانه‌ی‌ وه‌رزه‌كانی‌ ڕابردوو ، ئه‌م وه‌رزه‌ زۆر پابه‌ندی‌ ڕێنماییه‌كانه‌.

ڕۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌  عوسمان دێمبیلی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، لە هەڵسوکەوت و پابەندبوونی بە ڕاهێنانەکانەوەبه‌گشتی‌ ڕافته‌اره‌كانی‌ زۆر گۆڕاوه‌ و هه‌مووانی‌ سه‌رسام كردووه‌ له‌ ژووری‌ جل گۆڕین.

مۆندۆ ده‌ڵێت هۆكاری‌ ئه‌م گۆڕانه‌ی‌ دێمبلی‌  بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لەلایەن چاڤی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ متمانەی پێدراوە، هەروەها گرێبەستەکەی نوێ کراوەتەوە و ئۆبامیانگی کردووەتە نزیکترین هاوڕێ، کە یاریزانێکی پابەندە.

له‌ كۆتایشدا مۆندۆ ده‌ڵیچت دێمبیلی‌ به‌ جۆرێك پابه‌نده‌ كه‌ شه‌وان زوو ده‌خه‌وێت و به‌یانیان له‌ كاتی‌ خۆی‌ ئاماده‌ی مه‌شقه‌كان ده‌بێت.


PM:03:10:01/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌