پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی یاریزانانی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی ده‌ست پێكردوو له نێویاندا هه‌ردوو یاریزان ( شوان مه‌حمود ) له هێڵی به‌رگری و ( چێنه‌ر جه‌لال ) له هێڵی ناوه‌ند .
له ئێستادا ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق كردووه و گرێبه‌سته‌كان بۆ ته‌واوكاری پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت .