پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی پێشمه‌رگه قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی سه‌دان یاریزانه له یارییه جۆراو جۆره‌كان .
دوایی ئه‌وه‌ی له شاری سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی كوڕانی عێراق پالاَوتن بۆ یاریزانانی فوتساڵ ئه‌نجام دراو 60 یاریزان تێیدا به‌شدار بوون ، شڤان سه‌رداری ستافی مه‌شقی تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی به ئاسته به‌رزه‌كه‌ی بگاته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه دیاری كرا .
له‌و باره‌یه‌وه شڤان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره توانیم به ئاستێكی به‌رز له تاقیكردنه‌وه‌كان ببینرێم و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ست نیشانیان كردم وه‌ك یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
هه‌روه‌ك شڤان ئاماژه‌ی پێدا كه ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له به‌رواری 8 ی ئابی 2022 له شاری به‌غداد ده‌ست پێده‌كات و دواتر و له به‌رواری 10 ی هه‌مان مانگ ده‌چینه شاری شیرازی ولاَتی ئێران ، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی كه‌مپێكی مه‌شقی چڕ و دواتر به‌شداریمان ده‌بێت له پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌كان بۆ گه‌یشتن به پاڵه‌وانێتی فوتساڵی جیهان كه ئه‌و یاریانه‌ی پالاَوتن له ولاَتی كوێت به‌ڕێوه ده‌چێت .
دواجار شڤان سه‌ردار سوپاسی یانه‌كه‌ی كرد كه هه‌میشه هاكاری تیپه‌كان و یاریزانن و هیوایی خواست به ناوی پێشمه‌رگه بتوانێت وه‌ك یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ده‌ست بهێنن .