پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ده‌ست پێكی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م گرێبه‌ستی ئه‌نجام دا‌و قوسه‌ی هاشمی كرده ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی .
ئه‌نجام دانی ئه‌و گرێبه‌سته به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ویسام محه‌مه‌د بازگی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه بوو كه تێیدا ، جێگری سه‌رۆكی یانه پیرۆزبایی ئه‌نجام دانی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له قوسه‌ی هاشم كرد كه خزمه‌ت به ناوی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له وه‌رزی نوێی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌كات ، هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی یانه ئاماژه‌ی پێدا كه دوایی ڕاوێژوو له‌سه‌ر مێژووی ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وته‌كانی كابتن قوسه‌ی كه ڕۆڵی هه‌بووه له ڕابردودا و له كۆتا ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامی توانیویه‌تی یانه‌ی كه‌ربه‌لا بگه‌یه‌نێته خولی نایابی تۆپی پێ یانه‌كانی عێراق .
دواتر قوسه‌ی هاشمی ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم كه گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌نجام داوه و خوازیارم پێكه‌وه بتوانین تیمێكی تۆكمه دروست بكه‌ین و هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن بێت به ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق .