‌هۆكاره‌ بۆ هه‌ستكردن به‌ ئازاری پشت


ته‌ندروستی‌ - 

ئازاری پشت و فەقەڕات یەکێکە لە کێشە هەر باوەکانی ڕۆژگار کە بەشێکی زۆر لە خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن. بەدڵنیاییەوە هۆکاری پشت ئێشە زۆرن بەڵام جۆرێک لە پشت ئێشە هەیە هۆکارەکەی نەخۆشیەکی ڕۆماتیزمی درێژخایەنە،دكتۆر هێمن پزیشكی نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و ڕۆماتیزم  له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی ئازاری پشت ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ ڕۆماتیزمه‌ هۆكاره‌ بۆ هه‌ستكردن به‌م ئازاره‌.

ئەم نیشانانە چین کە لەوانەیە هۆکارەکەی جۆرێک نەخۆشی رۆماتیزم بێت؟
1- ئەم ئازارانە پێش تەمەنی 40 ساڵی دەست پێ دەکەن واتا لە تەمەنی گەنجیدا.
2- لە پشت و بەشی خوارەوی حەوز هەندێجار هەموو لەش هەست بە ڕەقبوون دەکات، بە تایبەتی لە بەیانیدا.
3- ئازارەکەی بە جوڵە نەرم دەبێتەوە و لەگەڵ دانیشتن و دوای ئیسراحەت زیاد دەبێت.
4- ئازارەکە کەم دەبێتەوە دوای بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردنەکان وەکو ڤۆڵتارین و پرۆفین و ناپرۆکسین...
5- ئازارەکە لە شەودا نەخۆشەکە خەبەر دەکاتەوە
6- هەست کردن بە ئازار و ڕەقبوون لە هەندێ شوێن تری جەستە وەکو حەوز و قاچ و قۆڵ.
ئەم نەخۆشییە پێی دەوترێتankylosingspondylitis
ئەگەر تۆ ئەم نیشانانەت هەیە پێویستە پشتگوێی نەخەیت، چونکە ئەگەر زوو دیاری نەکرێت و چارەسەر نەکرێت بە تێپەڕبوونی کات دەبێت هۆی پێکەوە نوسان و کۆمبوونەوەی بڕبڕەکانی پشت. 



PM:04:36:31/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 2244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌