پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی بره‌و دان و به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی یارییه‌كه ، یاریزانێكی پاڵه‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه فێرگه‌یه‌كی به ناوی خۆی دامه‌زراندووه .
ئه‌كادیمیایی كاراتێی شڤان عوسمان ماوه‌ی دوو وه‌رزه به‌رده‌وام له مه‌شق و ئاماده‌كاری دایه و سه‌دان فێرخوازی له خۆگرتووه ، هه‌روه‌ك مه‌به‌ست له دروست بوونی ئه‌م فێرگه‌یه به‌هێزتر بوونی یاری كاراتێیه له شاری سلێمانی و شڤان عوسمانی خاوه‌ن بیرۆكه‌كه‌ش بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به ده‌یان ڕاهێنه‌ری لاو له‌و فێرگه‌یه خزمه‌تی كردووه و تا ئێستا به ده‌یان یاریزانمان گه‌یاندۆته ئاسته‌كانی دیكه‌ی یارییه‌كه ، هه‌روه‌ك ووتی ئه‌م ساڵ ڤیستیڤاڵێكمان ئه‌نجام دا كه به ئاماده‌بوونی دایك و باوكانی مندالاَن بوو كه ڤیستیڤاڵه‌كه‌ش له‌سه‌ر شانۆی ڕۆمانی له نێو هه‌واری شار له شاری سلێمانی بوو .
شڤان عوسمان كه كابتنی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه و كابتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه هیوا و ئاواتی ئه‌وه‌یه یاری كاراتێ هه‌میشه له‌به‌ره‌و پێشچوون بێت و ئاستی یاریزانان بگه‌یه‌نه لوتكه و پشتێنه ڕه‌شه‌كان به‌ده‌ست بهێنن .
شڤان وتیشی ده‌مه‌وێت سوپاسی ئه‌و ڕاهێنه‌رانه بكه‌م كه له فێرگه‌كه‌مان خزمه‌تی به‌رچاویان به مندالاَن كردووه و به‌شداری ئه‌وانی بۆ به‌ره‌و پێشچوونی فێرگه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه .