لاوانی‌ عێراق بۆ میدالیایی‌ بڕۆنز یاری‌ ده‌كه‌ن




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ لاوانی‌ عێراق له‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ لاوانی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژ ئاوای‌ ئاسیا ڕوبه‌ڕوی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ سعودیه‌ بونه‌وه‌ و دوایی‌ یارییه‌كی‌ ماراسۆنی‌ و پپڕ ململانێ‌ ، سه‌رئه‌نجام ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ سعودیه‌ی‌ میوانداری‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 3-2 گێم یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان به‌ كۆتابهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی‌ سعودیه‌ گه‌یشته‌ یاری‌ كۆتایی‌ و هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراقیش بۆ پله‌ی‌ سێهه‌م ڕوبه‌ڕوی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ لوبنان ده‌بێته‌وه‌ .


AM:12:25:30/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌