پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پالاَوتنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی كچانی عێراق ده‌ستی پێكرد .
له ژێر سه‌رپه‌رشتی شاهیناز یاری ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه و ستافی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه ، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 29 ی ته‌مووزی 2022 مه‌شقه‌كان بۆ دیاری كردنی باشترینه‌كانی ئه‌و یارییه ده‌ستیپێكرد كه بڕیاره له داهاتوو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی ده‌ره‌وه دیاری بكرێت و كه‌مپ و یه‌كه مه‌شقییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌ست پێبكات .