پێشمهرگه سپۆرت -
مهمفیس دیپای هۆڵندی و هێرشبهری یانهی بهرشهلۆنه خۆی پێشكهشی یانهی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی كردووه
رۆژنامەی كۆریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردوو، دیپای لە چەند رۆژی رابردودا خۆی پێشكەش بە یانەی یۆڤانتۆس كردوە، چونكە ئەو هێرشبەرە دەیەوێت لە وەرزی نوێوە لە یانەیەكی نوێ یاری بكات تا ههلی یاریكردنی زیاتر بێت.
ئهو ڕۆژنامهیه ئاماژەی بەوەش دهكات هێرشبەرە هۆڵەندییەکە جگە لە یانەی یۆڤانتۆس خۆی پێشکەش بە چەند یانەیەکی دیکەی ئەوروپا کردوە، بەتایبەت دوای ئەوەی زانیویەتی وەرزی داهاتو لە دەرەوەی پلانەکانی یانەکە دەبێت، هەروەها بەرشەلۆنەش پێویستی بە فرۆشتنی بەشێک لە ئەستێرەکانی یانەكەی هەیە بۆ ئەوەی ناوی یاریزانە نوێیەکانی تۆماربکات.