خواردنه‌وه‌یه‌كی به‌سووده‌ بۆ توشبووان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌




ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سوودێكی نوێی ته‌ندروستی خواردنه‌وه‌ی‌"چای سه‌وز" ی ئاشكرا كردوه‌ ئه‌ویش دابه‌زاندنی ئاستی شه‌كری خوێنه‌.

توشبووان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م له‌ جیهاندا ڕێژه‌یان زۆر زیادی كردوه‌ و پێشبینی ده‌كرێت هه‌تا ساڵی 2054 ژماره‌ی‌ توشبووان به‌م جۆره‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ بگاته‌ 693 ملیۆن هاوڵاتی له‌ جیهاندا.

نه‌خۆشی شه‌كره‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ و مێشك و كوێر بوونی چاوه‌كان و سست بوونی گورچیله‌ زیاد ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ گۆڤاری" نیوتره‌یشن ئاند میتابۆلیزم" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا باس له‌وه‌ كراوه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چای سه‌وز كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستی شه‌كری خوێن ده‌بێت، كار له‌ ئاستی ئه‌نسۆلینی خوێن ده‌كات.

چای سه‌وز له‌ گه‌ڵای ڕوه‌كی" كامیلیا" ی چینی فرێش دروست ده‌كرێت، سه‌رده‌مێكه‌ باس له‌ سووده‌كانی ئه‌م جۆره‌ چایه‌ ده‌كرێت و له‌ وڵاتانی ئاسیا ئاره‌زووی زۆری له‌سه‌ره‌.



PM:11:06:29/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌