لاوانی‌ عێراق گه‌یشتنه‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژئاوای‌ ئاسیا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ لاوانی‌ عێراق له‌ قۆناغی‌ هه‌شتی‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ لاوانی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژئاوای‌ ئاسیا ڕوبه‌ڕوی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ ولاَتی‌ كوێت بونه‌وه‌ ، یارییه‌كه‌ كاتژمێر 2:30 خوله‌كی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 28 ی‌ ته‌مووزی‌ 2022 به‌ڕێوه‌ چوو تێیداو لاوانی‌ عێراق توانیان دوایی‌ ململانێیه‌كی‌ به‌هێزی‌ گێمه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به‌ 3 گێمی‌ بێ‌ وه‌لاَم قۆناغه‌كه‌یان بڕی‌ و گه‌شتنه‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژئاوای‌ ئاسیا .

جێگه‌ی‌ باسه‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ لاوانی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژ ئاوای‌ ئاسیا بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ ئه‌نجام ده‌درێت و میوانداری‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش  ولاَتی‌ سعودیه‌یه‌ .


PM:04:35:28/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌