پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له دوا یاری پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كچانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا ، هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر كچانی ئه‌رده‌نی میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه یاریان كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز كچانی ئه‌رده‌ن توانیان به ئه‌نجامی 3 یاری بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و پله‌ی دووه‌م و میدالیایی زیوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش بۆ كچانی عێراق بوو .
جێگه‌ی باسه ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له دوو كیژه یاریزانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و غازی جنوب پێك هاتبوون كه بریتیی بوون له كیژه یاریزانان ( مینا حه‌سه‌ن له یانه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌جا مه‌جید له یانه‌ی غاز ) وه ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش عه‌قیل جه‌بار له یانه‌ی غازی جنوب بوو .