پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی ، كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌دان فێرخوازه بۆ یاری تۆپی پێ و ئه‌و فێرگه‌یه‌ی مێژوویه‌كی گه‌شی له پێگه‌یاندنی چه‌ندان یاریزانی به ئه‌زموون هه‌بووه له ئێستادا مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رده‌وامه و توانای یاریزانان به‌ره‌و پێش ده‌بات .
ویسام محه‌مه‌د بازگ كه سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه زانیاری زیاتری دا به پێشمه‌رگه سپۆرت و ووتی ، له سه‌ره‌تای سالاَنی 2000 ، یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێك بوو له‌و یانانه‌ی كه گرنگی به ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان دا و هه‌ر زوو هه‌وڵه‌كانی چڕ كرده‌وه بۆ دروست بوونی فێرگه‌ی تۆپی پێ و خۆشبه‌ختانه‌ش ئه‌و ئامانجه‌مان به سه‌ركه‌وتووی به دی هات و له‌و ده‌مه تا ئه‌مڕۆ به سه‌دان یاریزانی به‌هره‌مه‌ندمان گه‌یاندۆته ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێشكه‌وتوان ، ویسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له پڕۆگرامی كاره‌كانیان گرنگی پێدانی فێرگه‌ی تۆپی پێ یه و ده‌سته‌ی كارگێڕی به گرنگی ده‌زانێت له داهاتوودا پێویستمان به یاریزانی ده‌ره‌كی نه‌بێت به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه چه‌ندان یاریزانی ئێمه داوای گرێبه‌ستیان له یانه‌كانی دیكه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و عێراق لێبكرێت هه‌ربۆیه به گرنگییه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین و دڵنیاشین پشت به خوای گه‌وره و میهره‌بان ئه‌و ئامانجه‌مان به دی دێت .