پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له به‌رده‌وامی یارییه‌كانی یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی لاوانی ولاَتانی خۆر ئاوای ئاسیا كه له ئێستادا یارییه‌كانی له ولاَتی سعودیه به‌ڕێوه ده‌چێت ، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق چواره‌م یاری خۆی له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان بونه‌وه .
له‌و یارییه‌دا لاوه عێراقییه‌كان به ئه‌نجامی 3-1 گێم شكستیان به لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان هێنا و سێهه‌م سه‌ركه‌وتنیان له یه‌كه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتیه‌كه مسۆگه‌ر كرد و گه‌یشتنه یارییه‌كانی قۆناغی داهاتووی پاڵه‌وانێتیه‌كه .