پێشمهرگه سپۆرت -
عوسمان دێمبلی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەكەی بەرشلۆنە و یۆڤانتۆسی وەرنەگرت كە برە بردنەوەی یانە كەتەلۆنییەكە كۆتاییهات .
دێمبلی لەو یارییەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانیشی دوو گۆڵەكەی بەرشلۆنە تۆماربكات.
یارییەكە ئامادەكاری بوو بۆ وەرزی نوێ و هەردولا بە دوو گۆڵ یەكسانبوون.
پاش یارییەكە دێمبلی وەك باشترین یاریزان دیاریكرا و ویستیان خەڵاتی بكەن بەڵام وەرینەگرت ئەوەش لەبەرئەوەی خەڵاتەكە لەلایەن كۆمپانیایەكی خواردنەوە كهولییەكانەوە دابینكرابوو.