پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی مواتای تایبه‌ت به یه‌كێتی مواتای عێراق له شاری به‌غداد كه‌مپی ئاماده‌كاری یاریزانانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق ده‌ستی پێكرد .
كه‌مپه‌كه ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێت بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی جیهان كه یارییه‌كانی له ولاَتی مالیزیا به‌ڕێوه ده‌چێت ، به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی مواتای یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت دواو ووتی ، دوایی ئه‌وه‌ی به‌شداریمان له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق و پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرد كاربین كاروان یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتوی یانه‌كه‌مان توانی به ئاستێكی به‌رز ببینرێت و گه‌یشته ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئێستادا كه‌مپی ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ستی پێكردووه و له به‌رواری 8 ی ئابی 2022 و له ولاَتی مالیزیا به‌شداری له پاڵه‌وانێتی مواتای جیهان ده‌كه‌ین .
له دوا ووته‌ی به‌رهه‌م محه‌مه‌د ووتی تا ئێستا 10 یاریزان دیاری كراوه و به‌شدارن له كه‌مپه مه‌شقییه‌كان و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌و ژماره‌یه زیاتر بكات .