پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئاماژه به یاداشتی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان به ژماره‌ی ( ت ) كه له ڕێكه‌وتی 24 ی ته‌مووزی 2022 به واژۆی د . ئالان قادری ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان په‌سه‌ند كراوه ، ڕزگار مه‌جید به سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان ده‌ست نیشان كراوه ، ئه‌مه‌و به‌شدار ئه‌حمه‌د به سكرتێری یه‌كێتییه‌كه دیاری كراوه .
هه‌روه‌ك گشتاندن بۆ ئه‌و بڕیاره كراوه و له ڕۆژی ده‌ست به‌كار بونیان جێبه‌جێده‌كرێت .
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان سه‌ربه‌لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستانه و سالاَنه چالاكی جۆراو جۆر له سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان ئه‌نجام ده‌دات .