پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق كۆبونه‌وه‌ی خۆی بۆ دیاری كردنی واده‌ی ده‌ست پێك و كۆتایی خوله‌كانی ڕاگه‌یاند كه تێیداو بڕیار درا له به‌رواری 2 ی مانگی 10 ی 2022 یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات و له به‌رواری 1 ی 7 ی 2023 كۆتایی بێت .
ئه‌مه‌و هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا واده‌ی ده‌ست پێك و كۆتایی خولی پله یه‌كی كوڕانی یانه‌كانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا كه له به‌رواری 20 10 ی 2022 ده‌ست پێكی یارییه‌كانه و له به‌رواری 1 ی 5 ی 2023 كۆتایی یارییه‌كانێتی .
هه‌رچی سه‌باره‌ت به خولی كچانه ، یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری داوه له به‌رواری 25 ی 12 ی 2022 یارییه‌كانی ده‌ست پێبكات و له به‌رواری 30 4 ی 2023 كۆتا یارییه‌كانی بێت .