پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ژێر سه‌رپه‌رشتی شاهیناز یاری ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی خانمانی عێراق ، پالاَوتن بۆ دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ستی پێكرد .
له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی كۆلێژی وه‌رزشی زانكۆی جادریه و به‌به‌شداری 30 خانمه یاریزان پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ یاریزانانی شاره‌كانی ، به‌غداد ، بابل ، ناصریه و دیالی به‌ڕێوه چوو ، ئه‌مه‌و بڕیاره پالاَوتنه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت و له ڕۆژانی داهاتوو له شاره‌كانی كوردستان یاریزانان دیاری ده‌كرێت تا پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌ست نیشان بكرێت و كه‌مپه مه‌شقیه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه .