‌كۆستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خولی‌ ئیسپانی‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

دیگۆ كۆستای‌ ئیسپانی‌ و هێرشبه‌ری‌ پێشووی‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئیسپانی‌ و نزیكه‌ له‌ یانه‌ی‌ ڕایۆڤالیكانۆ.

ڕۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ ڕایۆ ڤالیكانۆ نزیكه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ دیگۆ كۆستا .
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌شڵێت كۆستا به‌رانبه‌ر یه‌ك مالین یۆرۆ و له‌گه‌ڵ پاداشت بۆ یه‌ك وه‌رز ڕووده‌كاته‌ یانه‌كه‌.

پێشتر و له‌ وه‌رزی‌ 2011 بۆ 2012 كۆستا بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ یاری‌ كردووه‌.


AM:02:25:25/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 1032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌