ئاگادارن.. ئه‌م كه‌سانه‌ی‌ مه‌ترسی توشبوونیان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ زۆره‌


ته‌ندروستی‌ - 

لە ڕووی زانستی پزیشکیەوە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆری ئەوکەسانەی هەڵگری جۆرە جیاوازەکانی شەکرەن پێشتر هیچ نیشانەیەکیان نەبووە کە ئەمەش مەترسی لەسەر داهاتووی نەخۆشەکە دروست دەکات، دکتۆر دارا پسپۆڕی ھەناو و دڵ و شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان و غودەی گورچیلە و لاوازی سێكسی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

لەژێر ڕۆشنای ئەم زانیارییە دەبێت بزانین کێن ئەوکەسانەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەیان لێدەکرێت:

1-ئەو کەسانەی لەمێژووی خێزانەکانیان هەڵگری نەخۆشی شەکرە هەن پێویستە بەردەوام ئاگاداری خۆیان بن .
2-ئەو کەسانەی قەڵەون کەم دەجوڵێن مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەیان لەسەرە.
3-نەخۆشیەکانی تر وەک ( بەرزی چەوریەکانی خوێن ٫ بەرزە پەستانی خوێن ).
4- ئەوکەسانەی کە بەڕێژەیەکی زۆر مەشروب و جگەرە دەخۆن مەترسی تووش بوون بە نەخۆشی شەکرەیان لێدەکرێت.

چۆنیه‌تی خۆپارێزی :

1- ئەنجامدانی وەرزش بە بەردەوامی .
2- پابەندبوون بە خواردنی تەندرووست .
3- دوورکەوتنەوە لە خواردنی شەکر .
4- دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان .
5-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی کحولی.


AM:02:23:25/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 1360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌