پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی باله‌ی لاوانی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا كه له ئێستادا یارییه‌كانی له ولاَتی سعودیه به‌ڕێوه ده‌چێت ، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام لاوانی عێراق توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانه و له یه‌كه‌م یاری به‌ربه‌ستی به‌حرێنی نه‌بڕی و توشی شكست هات و له دووه‌م یاری قه‌ره‌بوی ئه‌و شكسته‌ی كرده‌وه ، ئه‌مه‌و بڕیاره له كاتژمێر 7:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 24 ی ته‌مووزی 2022 له سێهه‌م یاری خۆیدا و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌ن یاری بكات .