پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و تێیداو چه‌ندین ته‌وه‌ر تاوتوێكرا له‌وانه واده‌ی ده‌ست پێكی چالاكییه‌كانی وه‌رزی 2022 - 2023 دیاری كرا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا كه له به‌رواری 1 ی 10 / 2022 جامی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و هه‌روه‌ك له به‌رواری 13 ی 10 ی 2022 یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات .
ئه‌مه‌و له ڕێكه‌وتی 14 ی 11 / 2022 خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت .