پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی دوا یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كچانی 3 × 3 ی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی عێراق له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق به‌ڕێوه چوو ، له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ، هه‌ڵبژارده‌ی كچانی سلێمانی توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی سلێمانی بوون له ئاسته جیاوازه‌كان .