پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یانه‌ی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان دوو فێرگه‌ی باله‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان بنیات ناوه كه چه‌ند ساڵێكه چه‌ندین یاریزانی پڕ به‌هره‌ی پێگه‌یاندووه .
هۆڵی داخراوی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كۆكه‌ره‌وه‌ی یاریزانه به‌هره‌مه‌نده‌كانه له یارییه جۆراو جۆره‌كان و له نێویاندا ، یاریزانه نوێكانی تیپی باله‌ی كوڕان و كچانه كه له ئێستادا هه‌ردوو تیم كۆمه‌ڵێك یاریزانی پێگه‌یاندووه .
فێرگه‌ی باله‌ی كوڕانی یانه‌ی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان له ژێر سه‌رپه‌رشتی م ، جه‌لال مه‌حمود سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و ڕاهێنانیان پێده‌كرێت ، هه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی كچانه به‌ڕێز عه‌لی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆیه كه خۆی له سالاَنی 90ده‌كان یاریزانی تیپی باله‌ی پێشكه‌وتوانی یانه‌كه بووه و له ئێستاشدا ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ی به‌رنه‌داوه تا یارییه‌كه له نێو یانه‌كه‌یان به زیندوی بمێنێته‌وه .
ئه‌مه و جگه‌له هه‌ردوو ڕاهێنه‌ری ناوبراو سێ كیژه یاریزان كه بریتین له ( دالیا جه‌لال ، خه‌لاَت عومه‌ر ، نڤار نوری ) هاوكارن بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی تیپه‌كان .