تهندروستی -
ئێسكی زیاددهی پاژنهی پێ بریتییە لە درووستبوونی ئێسکێکی زیادە لە ئیسقانی بنی پێەوە کە بەھۆی نیشتنی کالسیۆمەوە درووست دەبێت.
ئەم کالسیۆمە بە ھۆی ئەزیەتدانی ئیسقانی بنی پێەوە دەنیشێت لە کەسانی :
1- قەڵەو
2- ئەوانەی کە بە پێڵاوی ڕەقەوە ڕادەکەن
3- ئەوانەی کێشەی ڕۆشتنیان ھەیە بە ھۆی نەخۆشی ئیسقانەکانی پێ
4- ئیلتیھاباتی جومگەکانی پێیان ھەیە
5- پێڵاوی تەسک لەپێ دەکەن
نیشانەکانی:
-زۆر جار نیشانەی نییە
- ھەندێ جار دەبێتە ھۆی ئازاری بنی پێ
چارەسەر:
-دەرمانی ئازار شکێن
-دەبەیەک ئاوی ساردی بەستوو بە ژێر پێتدا بهێنە و بیجوڵێنە ڕۆژانە چەند جارێک
-دەرزی ناو جومگە
-شۆک وەیڤ
-لەیزەر
-تێنس و سۆنەر
ئەگەر ئەوانەی سەرەوە سودی نەبوو نەشتەرگەری پێویستە .