پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی لاوانی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی لاوانی عێراق له ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه ، كه‌مپی ئاماده‌كاری له هۆڵی كۆلێژی وه‌رزشی زانكۆی زاخۆ ده‌ست پێكرد .
هه‌ڵبژارده‌كه له كۆمه‌ڵێك یاریزانی یانه‌كانی عێراق پێك دێن و بڕیاره له ماوه‌ی ده ڕۆژ كه‌مپێكی چڕی مه‌شق و ڕاهێنان ئه‌نجام بده‌ن تا له ولاَتی سوریا و له‌و پاڵه‌وانێتییه بتوانن ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .