پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ عوسمان دیمبیلی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی گه‌یشته ڕێكه‌وتن و گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی تر و تا 2024 نوێكرده‌وه.
موچەی ساڵانەكەی لەسەدا 40ی موچەی پێشوویەتی كه ده‌كاته نزیكه‌ی شەش ملیۆن یۆرۆ ، بەڵام چەند گۆڕانكارییەكی تێدایە، بۆ نمونە گەر لەسەدا 60ی یارییەكانی بەرشلۆنە بەشداری بكات پاداش دەكرێت، ئەگەر ئەسیست و گۆڵی زۆر بێت پاداش دەكرێت، ئەگەر هەر خەڵاتێكی باشترین وەرگرێت، پاداشت دەكرێت.
ئەگەر زۆربەی بەشی گۆڕانكارییەكانی پێ بدرێت، موچەكەی دەگاتە 10 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێكدا.