خوێندنەوەیەک بۆخولی باله‌ی‌ كوڕان و كچانی‌ وڵاتانی جیهان ساڵی 2022 - بەشی دووەم




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئەم خولە تایبەتە بەهەردوو ڕەگەز ( کوڕان وکچان ) لەئاستی هەڵبژاردەی وڵاتانی جیهان ، ئەوهەڵبژاردانە بەشدار دەبن کە نوێنەری قاڕەکان و یەکەم و دووەم لەسەر ئاستی خولەبەهێزەکانی وڵاتان ئەوانەی لەئاستی باڵادان لەکوڕان یان کچان ، ئەمەش بەپێی چەند مەرج و ڕێنمایی ڕێکخراو دەبێ لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی بالە FIVB .

1- ئەم خولە لە بەرواری 31/ 5 / 2022 دەستی پێ کرد بە بەشداری 16 هەڵبژاردە بۆ هەر ڕەگەزێک ( 16 کوڕان ٫ 16 کچان ) ..

2-شێوازی خولەکە بە شێوەی خولی کراوە ( الدوری مفتوح ) بەڕێوەدەچێت لە چەندم وڵاتێکی جیاواز کە لە دووگروپ دا تیپەکان دیاری کراون بۆ یاری کردن ، هەندێ یاری کە ئەنجام نەدرا بەهۆی نەبونی کاریگەری لەئەنجامی ئەوتیپە و وە نەگۆڕینی پلەی ڕیزبەندی ئەویاریانە نەکراوە .

3 - لەم خولەدا هەفتەیەک یاری کچان بەڕێوە دەچێت و هەفتەی دواتر یاریەکانی کوڕان بەڕێوە دەچێت  بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت تاکۆتایی خولەکە .

4- خولی کچان لە وڵاتەکانی [  تورکیا ، امریکا ، فلیپین ، بەڕازیل ، بلغاریا ، کەندا ] بەڕێوە دەچێت .

خولی کوڕان لە وڵاتەکانی [ کەندا ، بەڕازیل ، فلپین ، بلغاریا ، یابان ، پۆڵندا ] بەڕێوەدەچێت .

5- مەرج نیە ئەو هەڵبژاردانەی لە خولی کوڕان بەشداربن لە خولی کچانیش هەمان هەڵبژاردەبن .

6- ئەم خولە یاریەکانی کۆتایی کچان لە وڵاتی تورکیا لە شاری انقڕەی پایتەخت بەڕێوە دەچێت بەم شێوەیە :-

ڕۆژی 13/ 7 /2022  قۆناغی 8 ..
  بڕازیل × یابان        کات     3 ی دوای نیوەڕۆ 
   سڕبیا × امریکا      کات       6,30 ئێوارە 
ڕۆژی 14/ 7 / 2022  قۆناغی 8 ..
ایتالیا × چین       کات    3 ی دوای نیوەڕۆ 
تورکیا × تایلند     کات      6,30 ئێوارە 
                  .............................
ڕۆژی 16 /7 / 2022  قۆناغی چوار تیپی دەست پێ دە کات  کە چوار تیپی براوەی قۆناغی 8 سەردەکەون و بەریەک دەکەون و براوەیان دەچێت بۆ فیناڵ .
                 ..............................
ڕۆژی 7/17 / 2022 یاری کۆتایی و یاری پلە کانی سێ یەم و چوارەم دە کرێت ..
پلەی سێ یەم و چوارەم    کات    3 ‌ی دوای نیوەڕۆ
پلەی یەکەم و دووەم     کات        6,30  ئێوارە 
......................................................................
7 - یاریکانی کۆتایی خولی کوڕان لە وڵاتی ئیتاڵیا لەشاری بۆڵۆنیا بەڕێوە دەچێت بەم شێوەیە :-
ڕۆژی 20/ 7 / 2022  قۆناغی 8 
 امریکا × بەڕازیل     کات    7ی ئێوارە 
  ایتاڵیا × هۆڵندا       کات   10ی شەو 
ڕۆژی 21/ 7 /2022 قۆناغی 8 
فڕنسا × یابان      کات   7 ی ئێوارە 
پۆڵندا × ایران      کات     10 ی شەو 
              ...............................
ڕۆژی 23 / 7 / 2022  یاریەکانی چوارگۆشەی خولەکەیە و کە چوار تیپ لە قۆناغی 8 سەردەکەون و ڕوبەڕوی یەکتر دەبنەوە بۆ ئەوەی دوو تیپ بگەنە فیناڵ .
             ................................
ڕۆژی 24 / 7 / 2022  یاری کۆتایی خولەکەیە و یاری پلەکانی سێ یەم و چوارەمی خولەکە دەکرێت ..
  یاری ( سێیەم و چوارەم )     کات      7ی ئێوارە 
                           یاری کۆتایی 
                    [ پلەی یەکەم و دووەم ]   
            کات  (  10ی شەو  )  بەڕێوە دەچێت 
.......................................................................
8- لەم خولە دا چەندین گۆڕانکاری یاسای ئەنجام درا ( کەپێشتر بڵاوم کردبۆوە )  لەگرنگترین ئەو گۆڕانکاریانە 
× بونی یەک کاتی دابڕاوی ئاسایی (30) سانیە بۆ هەردوو  تیپ بۆ هەر گێمێک..
× بونی یەک کاتی دابڕاوی هونەری ( الوقت المستقگع الفنی )لە گێمەکانی 1 تا 4 . لە خاڵی  12 دا .
× گۆڕینی شوێنی دانیشتنی تیپ و گوڕینی یاریزانان لە لای ناوبژیوانی دووەمەوە بۆ پشت ولای ناوبژیوانی یەکەم .
× دانەنانی چاودێرانی هێڵ( مراقب خگوگ ) وە پشت بەستن بە کامێرای تحدی ( چالنج ) .
× نەگۆڕینی لاکانی یاریگا و مانەوەی هەردووتیپ لەلایەکی یاریگا تاکۆتایی یاری ، ئەمەش دوای ئەوەی کە لەسەرەتای یاری بەهۆی تیرو پشک لاکان هەڵدەبژێردرێن لە لایەن کابتنی هەردوو  تیپ ..
      کۆتا سەرنج و تێبینیم لە سەر خولەکە بەگشتی 
ئەم خولە بەهێزترین و باڵاترین خولی FIVB یە کەتام و چێژی زۆر دەبەخشێ بە هەموو هەوادارانی تۆپی بالە لە جیهاندا ..
بەڵام من وەک ناوبژیوانێک و پسپۆری و شارەزایم وای دەبینم کە ئەرکی ناوبژیوانی یەکەم لەو خولەدا زۆر زەحمەت بووە بەشێوەیەک کە زۆرترین ئەرکی کەوتۆتە سەر شان و زۆرێک لە ئەرکی ناوبژیوانی دووەم گواستراوەتەوە بۆ لای ناوبژیوانی یەکەم کەئەمەش وادەکات تەرکیزو ئاگایی و ئەرک زیاتر بێت بۆ ناوبژیوانی یەکەم ئەمەش ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر ئەداو هیلاکی زیاتر دەبێت ..
وە بۆچونم وایە هەندێ لە و گۆدانکاریانە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیی و بکەونەوە ئەستۆی ناوبژێوانی دووەم لە خولەکانی داهاتودا ‌ئەرکی ناوبژیوانی یەکەم کەم بکاتەوە لە بەر بەهیزێ خولەکەو بەهێزی یاریەکان ئەمەش وادەکات بەشێوەیەکی باش وسەرکەوتوو خول یاریەکان بەڕێوە بچێت .
 
 بەهیوای توانیبێتم سودێک بگەیەنم
 ڕێزو حورمەتم قبوڵ بکەن و لەکەم و کوڕیمان ببورن 
 خزمەتی ئێوە ئامانجی منە 
 م . محمد غریب


PM:04:36:12/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 2108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌